ئۆنەر 23, تشرینی دووه‌م 2022

بە فەرمی زنجیرە مۆبایلی ئۆنەر 80 نمایش کرا

 

ئۆنەر دوو ڕۆژ بەردەوام بوو لە بۆنە تایبەتەکەی و دوێنێ ڕووکاری بەکارهێنەری MagicOS 7.0 و ئەمڕۆ مۆبایلێکی چەماوە و زنجیرە مۆبایلی ئۆنەر 80 نمایش کرد.

 

زنجیرەکە سێ نەوە لە خۆ دەگرێت Honor 80 SE, Honor 80, Honor 80 Pro.

 

ئۆنەر 80 و ئۆنەر 80 پرۆ:

 

ئۆنەر 80 پرۆ ڕوونمایەکی قەبارە 6.78 ئینجی لە جۆری OLED بە ڕوونی 2700×1224 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت. هەروەها کامێرای سێڵفی لە شێوەی حەبە کە دوو کامێرای تێدا جێگیر کراوە، 50 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی و 2 مێگاپێکسڵ بۆ قووڵی.

 

ئۆنەر 80 ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجی لە جۆری OLED بە ڕوونی 2400×1080 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت. هەروەها کامێرای سێڵفی ڕوونی 32 مێگاپێکسڵە.

 

ئۆنەر 80 پرۆ چیپسێتی Snapdragon 8+ Gen 1 لەسەر جێگیر کراوە بەڵام بە بێ Overclock کردن. واتە خێرایی ناووکی سەرەکی Cortex-X2 بریتییە لە 3.0 گێگاهێرتز لە جیاتی 3.2 گێگاهێرتز و خێرایی سێ ناوکی دیکەی کە لە جۆری Cortex-A710 Gold ـە بریتییە لە 2.5 گێگاهێرتز لە جیاتی 2.75 گێگاهێرتز.

 

ئۆنەر 80 چیپسێتی Snapdragon 782G لەسەر جێگیر کراوە کە باشتر کراوی چیپسێتی +SD 778G دەبێت. هەردوو مۆبایلەکە کامێرای سەرەکی دواوەیان ڕوونی 160 مێگاپێکسڵە و جۆری پرۆ کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 50 مێگاپێکسڵ و جۆری ئاسایی کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت. هەروەها هەردووکیان کامێرای سێیەمیان بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵە بۆ قووڵی.

هەردوو مۆبایلەکە کار بە ڕووکاری بەکارهێنەری MagicOS 7 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 12 دەکەن و پاترییەکی قەبارە 4,800 مللی ئەمپێر/کاتژمێر بە بارگاوی کەرەوەی 66 وات لە خۆ دەگرن.

 

نرخەکان:

Honor 80 Pro:

8+256=$490

12+512=$573

Honor 80:

8+256=$377

12+512=$460

 

ئۆنەر 80SE

 

جۆری SE نرخی لە 335 دۆلارەوە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت دەست پێ دەکات.

 

ئۆنەر 80SE ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجی لە جۆری OLED بە ڕوونی 2400×1080 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت. هەروەها کامێرای سێڵفی ڕوونی 32 مێگاپێکسڵە.

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 5 مێگاپێکسڵ و قووڵی بە 2 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت. هەروەها چیپسێتی MediaTek Dimensity 900 لەسەر جێگیر کراوە و پاترییەکی قەبارە 4,600 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 66 وات لە خۆ دەگرێت.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان ئۆنەر Honor
بۆچونی تۆ