ئۆنەر
21, کانوونی یەکەم 2023
بەفەرمی تابلێتی Honor Pad 9 نمایش کرا: نوێکراوەتەوە
ئۆنەر لەگەڵ نمایش کردنی مۆبایلی Honor 90 GT، تابلێتی Honor Pad 9 نمایش کرد. ڕوونماکەی قەبارەی 12.1 ئینجە و لە جۆری LCD و ڕوونی 1600*2560 پیکسڵە و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە.
کامێرای سەرەکی ڕوونی 13 مێگاپیکسڵە و کامێرای سێڵفی ڕوونی 8 مێگاپیکسڵە، هەروەها هەشت بڵندگۆ لە خۆ دەگرێت. چیپسێتی Snapdragon 6 Gen 1 لەسەر جێگیر کراوە و قەبارەی پاترییەکەی 8,300 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 35 وات.
نرخی تابلێتەکە بۆ ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت بریتییە لە 209 دۆلار و بۆ ڕامی 12 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت بریتییە لە 279 دۆلار و بۆ ڕامی 12 گێگابایت و بیرگەی 512 گێگابایت بریتییە 307 دۆلار.
نرخی دەستپێکی تابلێتەکە بۆ جۆری جیهانی بریتی دەبێت لە 299 یۆرۆ.
نوێکراوەتەوە: نرخی جۆری جیهانی تابلێتەکە ئاشکرا کرا.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.