ئەیسووس 12, کانوونی دووەم 2024

ئەیسووس ڕکابەرەکەی Apple Vision Pro نمایش کرد

ئەیسووس کۆمەڵێک ڕوونما و مۆنیتەری لە کۆنگرەی CES 2024 نمایش کرد، هەروەها یەکێکیش بۆ چاوەکانمان وەکو چاویلکە. چاویلکەی AirVision M1 کە دوو ڕوونما لە خۆ دەگرێت و ناوەڕۆکی مۆبایلکەت یان لاپتۆپەکەت پیشان دەدات. ڕوونماکانی چاویلکەکە ڕوونیان 1080 پیکسڵە و لەجۆری Micro OLED و گۆشەی بینیان 57 پلەیە.

Rendering of mannequin at a desk wearing glasses and viewing multiple screens. بڵندگۆی ناوەکییان تێدا جێگیر کراوە و لە ڕێگای Display Port پەیوەست دەکرێن بە ئامێرەکانی دیکەوە. هەروەها ئەیسووس تەچپادێکی لە لای چەپی چاویلەکەکە جێگیر کردووە بۆ دەستکاری کردن و کۆنتڕۆڵ کردنی. لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانیت پەنجەرەکان (Window) Pin بکەیت لەو شوێنەی کەوا دەتەوێت، بەڵام ئەیسووس نرخ و کاتی بەردەست بوونی ئاشکرا نەکرد.

سەرچاوە The Verge
تاگەکان Asus ئەیسووس CES CES 2024
بۆچونی تۆ