مۆبایل و تابلێت
25, تشرینی دووەم 2019
هواوەی تابلێتی MatePad Pro ـی بە چاڵی ژێر ڕوونما و نرخی دەستپێکی 470$ ـەوە ڕاگەیاند

لە بۆنەیەکی تایبەتدا، کۆمپانیای هواوەی تابلێتی MatePad Pro ـی بە چاڵی ژێر ڕوونما و نرخی دەستپێکی 470$ ـەوە ڕاگەیاند.
پێشووتر بۆ چەند جارێک وێنەکانی تابلێتەکەی هواوەی دزەیان پێکرا و بڵاوکرابوونەوە، هەر بۆیە دەمانزانی کە شێوەی چۆن دەبێت. لە دیزایندا، هاوشێوەی تابلێتەکانی iPad Pro ـی ئەپڵ و Galaxy Tab S6 ـی سامسۆنگە. خاوەن ڕوونمایەکی گەورەیە بە قەبارەی 10.8 ئینج لە جۆری LCD و بە وردی نیشاندانی 2560 بە 1600 پێکسڵ و بە چێوەی 16:10. هواوەی دەڵێت ڕوونمای تابلێتەکە ڕێژەی 90% ـی چێوەی گرتۆتەوە، ئەمەش بە مانای ئەوە دێت کە چوارچێوەیەکی زۆر کەمی هەیە.
لە پشتەوە خاوەن کامێرایەکە بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ و لە پێشەوەش خاوەن کامێرایەکە بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و لەسەر چاڵی ژێر ڕوونماکەی جێگیر کراوە. پڕۆسێسەری Kirin 990 ـی 7 نانۆمەتری لەسەر جێگیرە و خاوەن ڕامی 6 و 8 گێگابایت و بیرگەی ناوەکی بە قەبارەی 128 و 256 و 512 گێگابایتە. خاوەن پاترییەکی زەبەلاحە بە توانستی 7,250 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرا دەکات بە توانای 40 وات.
گرنگترین تایبەتمەندییەکانی تابلێتی Huawei MatePad Pro:
- ڕوونما: قەبارە: 10.8 ئینج. جۆر: LCD. وردی نیشاندان: 2560 بە 2560 پێکسڵ.
- دیزاین: نۆچ: نییە. چاڵی ژێر ڕوونما: هەیە.
- پڕۆسێسەر: (HiSilicon Kirin 990 (7 nm.
- گرافیک: Mali-G76 MP16.
- ڕام: 6 و 8 گێگابایت.
- بیرگە: 128 و 256 و 512 گێگابایت.
- ئەستووری: 7.2 میلیمەتر.
- کێش: 460 گرام.
- پاتری: 7,250 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- بارگاویکردنەوە: پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا بە توانای 40 وات.
- کامێرای پشتەوە: سەرەکی: 13 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.8 و لە جۆری Wide.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.0.
- هەستەوەری ئاسایشی: نییە.
- دەرچە: USB-C و بیستۆک.
- ڕایەڵە: LTE – Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0. تایبەتمەندی NFC: هەیە. تایبەتمەندی Radio: نییە.
- سیمکارت: دوانە سیمکارت.
- ڕەنگ: سپی – خۆڵەمێشی – سەوز – پڕتەقاڵی.
- سیستەمی کارپێکەر: EMUI 10 (بنچینەکراو لەسەر Android 10).
- حاڵەتی بەردەستبوون: بەردەست نییە.
- نرخ: دەست پێدەکات لە 470$.
تابلێتەکە خاوەن قەڵەمێکی زیرەکە تایبەت بە نەخشاندن بە ناوی M-Pencil و بە شێوەی بێوایەر لە ڕێگەی تابلێتەکەوە بارگاوی دەکرێتەوە، هاوشێوەی Apple Pencil ـی ئەپڵ. هەروەها تابلێتەکە پشتگیری لە تەختەکلیلی زیرەک دەکات.

ڕووکاری EMUI 10 ـی بنچینەکراوی لەسەر Android 10 ـی لەسەر جێگیرە و سیستەمەکەی پشتگیری لە کردنەوەی چەند پەنجەرەیەک دەکات لە یەک کاتدا. بەڵام، بەداخەوە خاوەن کۆگای Google Play و هیچکام لە ئەپە سەرەکییەکانی گووگڵ نییە.
تابلێتەکە پشتگیری لە دەنگی Histen 6.0 دەکات و خاوەن 4 دانە بڵندگۆ و دەرچەی USB-C و بیستۆکە و پشتگیری لە تایبەتمەندییەکانی Wi-Fi 802.11ac و Bluetooth 5.1 و GPS دەکات، هەروەها جۆرێکی تایبەتی لێ بەردەست دەکرێت کە پشتگیری لە ڕایەڵەی LTE دەکات.

تابلێتی MatePad Pro بە ڕەنگەکانی سپی و ڕەش و پڕتەقاڵی و سەوز لە ڕێکەوتی 12 ـی مانگی داهاتووەوە بەردەست دەکرێت. داواکاری پێشوەختە لە ئێستاوە کراوەیە بۆ تابلێتەکە.
نرخەکان
جۆری Wi-Fi:
- ڕامی 6 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت: 470$.
- ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت: 570$.
جۆری LTE:
- ڕامی 6 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت: 540$.
- ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت: 640$.
- ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 512 گێگابایت: 853$.
قەڵەم و تەختەکلیلی زیرەک لەگەڵ پاکەتەکەدا بوونی نییە، هەر بۆیە پێویستە بە جیا و بە نرخی 70$ و 100$ بیانکڕیت.
وا بڕیارە لە سەرەتاکانی ساڵی داهاتوودا جۆری پشتگیر لە 5G لە تابلێتەکە بەردەست بکرێت.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.