هەواڵ 1, ئازار 2020

کۆمپانیای OnePlus لەم مانگەدا نموونەی ئامێرێکی نوێ نمایش دەکات

کۆمپانیای OnePlus لە پلانیدایە بۆ جاری دووەم لە ئەمساڵدا، بەرهەمێکی نوێی خۆی بە شێوەی نموونە نمایش بکات. ئەمەش لە دوای ئەوەی لە مانگی ڕابردوودا کۆمپانیاکە مۆبایلی OnePlus Concept One ـی بە شێوەی نموونە نمایشکرد.

هەژماری فەرمی لقی هیندستانی کۆمپانیای OnePlus لە تویتەر، جریوەیەکی بڵاوە پێکردووە، کە ڤیدیۆیەک لەخۆ دەگرێت و گوایە OnePlus لە ڕێکەوتی 3 ـی ئەم مانگەدا ئامێرێکی نوێ بە شێوەی نموونە نمایش دەکات. لە ڕاستیدا، ڤیدیۆکە هیچ ڕوونکردنەوە نادات کە ئاخۆ ئەو ئامێرە چی دەبێت، مۆبایل دەبێت یاخود نا.

سوپاس بۆ هەژماری فەرمی لقی بەریتانیای کۆمپانیاکە، کەمێک بەرچاوڕوونی پێ داین و ئاشکرای کرد ئەو بەرهەمە مۆبایل نابێت، ئەمەش مانای ئەوە دەگەیەنێت کە لە کۆنگرەکەدا زنجیرە مۆبایلی OnePlus 8 نمایش ناکرێت.

لەگەڵ ئەوەی کە OnePlus لە پلانیدا نییە زنجیرە مۆبایلی OnePlus 8 لە کۆنگرەکەدا نمایش بکات، بەڵام دەنگۆکان دەڵێن زنجیرە مۆبایلە نوێیەکە لە ساتەوەختێکی مانگی ئادار یاخود نیساندا نمایش دەکرێت.

بە پەرۆشین سەبارەت بەو بەرهەمە نوێ و نەزاندراوەی OnePlus، بێگومان لە داهاتوودا زانیاری زیاتر دەخەینە بەردەستتان.

سەرچاوە GSMArena
بۆچونی تۆ