ویندۆز
23, شوبات 2024
تایبەتمەندی لابردنی تەنە نەخوازراوەکان بۆ ئەپی Photosی ویندۆز زیاد دەکرێت

مایکرۆسۆفت ڕایگەیاند تایبەتمەندییەکی گرنگ و پێویست بۆ ئەپی Photos بۆ ویندۆز 10 و ویندۆز 11 زیاد دەکات کە بە زیرەکی دەستکرد بەهێز کراوە، تایبەتمەندییەکە بریتییە لە لابردنی تەنە نەخوازراوەکان لە وێنەکاندا.
لە ڕێگەی ئەم وێنە جووڵاوەوە مایکرۆسۆفت چۆنێتی کارکردنی تایبەتمەندییەکە دەخاتە ڕوو:


لەوانەیە تێبینی بکەیت ئەم ئامرازە بە تەواوەتی وەک ئەوەی لە گووگڵ پێکسڵ و سامسۆنگدا هەیە ورد نەبێت، بەڵام مایکرۆسۆفت دەیەوێت پێمان بڵێت بە بێ ئەوەی پێویست بکات ئامێرێکی گووگڵ پێکسڵ یان سامسۆنگت هەبێت، ئەوا دەتوانیت هەمان کار ئەنجام بدەیت. لە ئێستادا ئەم تایبەتمەندییە بۆ بەشداربووانی Windows Insiders بەردەستە، لە داهاتوودا بۆ هەموو بەکارهێنەران بەردەست دەبێت.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.