جۆراوجۆر 12, نیسان 2024

ساڵی داهاتوو گەورەترین قەبارەی SD Card بۆ لاپتۆپ و کامێراکان بەردەست دەکرێت

کۆمپانیای Western Digital و لە ژێر ناوی براندی SanDisk بەناوبانگترین و یەکێک لە باشترین SD Card ـەکانی جیهان بەرهەم دەهێنێت. ئێستا کۆمپانیاکە ڕایگەیاند گەورەترین قەبارەی SD Card لە مێژوودا کە 4 تێرابایتە، ساڵی داهاتوو بە ناوی SanDisk Extreme Pro بۆ لاپتۆپ و کامێراکان بەردەست دەکات. کار بە ڕووکاری Ultra High Speed-I (UHS-I) دەکات کە پشتگیری لە خێرایی 104 مێگابایت لە چركەیەكدا دەکات بۆ زانیاری گواستنەوە لە دۆخی UHS104 (SDR104)، وە کەمترین خێرایی نووسینی بریتییە لە 30 مێگابایت لە چركەیەكدا. نرخی SD Card ـەکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام نرخی قەبارەی 1 تێرابایت 140 دۆلار بوو و پێشبینی دەکرێت نرخی قەبارەی 4 تێرابایت بریتی بێت لە 600 دۆلار.

سەرچاوە The Verge
تاگەکان Western Digital
بۆچونی تۆ