ئەی ئێم دی 26, شوبات 2024

گرافیک کاردی AMD Radeon RX 7900 GRE بۆ ڕکابەری گرافیک کاردی Nvidia Geforce RTX 4070 نمایش کرا

ئەمڕۆ کۆمپانیای AMD نوێترین گرافیک کاردی بە ناوی AMD Radeon RX 7900 GRE (Golden Rabbit Edition) نمایش کرد بۆ ڕکابەری گرافیک کاردی Nvidia Geforce RTX 4070 بە نرخی 549 دۆلار. 16 گێگابایت میمۆری لە جۆری GDDR6 هەیە و پێویستی بە 260 وات وزە هەیە بۆ کار پێ کردنی.

گرافیک کاردەکە توانای کار پێ کردنی زۆرینەی یارییەکانی بە ڕوونی 1440 پێکسڵ هەیە و AMD دەڵێت لە هەندێک یارییەکانی وەک Call of Duty Modern Warfare 3, Cyberpunk 2077 گرافیک کاردەکە دەتوانێت FPS زیاتر پێشکەش بکات بەروارد بە گرافیک کاردی Nvidia Geforce RTX 4070.

سەرچاوە Engadget
تاگەکان AMD ئەی ئێم دی
بۆچونی تۆ