Open AI
8, ئایار 2024
کۆمپانیای OpenAI و پلاتفۆرمی Stack Overflow هاوبەشی ڕادەگەیەنن

کۆمپانیای OpenAI و پلاتفۆرمی تایبەت بە گەشەپێدەرانی Stack Overflow هاوبەشییەکی نوێیان ڕاگەیاند کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەتوانێت کارایی مۆدێلەکانی زیرەکی دەستکرد باشتر بکات و زانیاری تەکنیکی زیاتر بۆ Chat GPT بەردەست بکات.
کۆمپانیای OpenAI دەستگەیشتنی دەبێت بۆ APIی پلاتفۆرمی Stack Overflow و ڕەخنە و پێنشیار (فیدباک) لە کۆمەڵگەی گەشەپێدەرانەوە وەردەگرێت بۆ باشترکردنی کارایی مۆدێلەکانی زیرەکی دەستکرد. وە لە بەرامبەردا، OpenAI لینکی ڕاستەوخۆی ناوەڕۆکەکانی Stack Overflow لە Chat GPT بەردەست دەکات. هەروەها Stack Overflow مۆدێلی زمانی گەورەی زیرەکی دەستکردی OpenAI بەکاردەهێنێت بۆ باشتر کردنی Overflow AI کە ساڵی ڕابردوو نمایش کرد.
یەکەمین تایبەتمەندییەکان کە لە ئەنجامی ئەم هاوبەشییە دێنە بوون، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا بەردەست دەکرێت.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.