تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
18, کانوونی یەکەم 2019
لەمەودوا ئینستەگرام ڕێگەت پێ دەدات چەند وێنەیەک بە یەکجار لە ستۆریدا بڵاو بکەیتەوە

لەمەودوا ئینستەگرام لە ڕێگەی تایبەتمەندییەکی نوێوە، ڕێگەت پێ دەدات ژمارەیەک وێنە بە یەکجار لە ستۆریدا بڵاو بکەیتەوە.
ئینستەگرام تایبەتمەندییەکی نوێی بە ناوی Layout ـەوە بۆ بەشی ستۆری زیادکرد، کە ڕێگەت پێ دەدات ژمارەیەک وێنە بە یەکجار لە ستۆریدا بڵاو بکەیتەوە. تایبەتمەندییەکە لە ئێستادا بۆ هەمووان بەردەستە، ژمارەی وێنە ڕێگەپێدراوەکان 6 دانەن و خاوەن چەند چوارچێوە و شێوازێکی جیاوازە بۆ ڕێکخستنی وێنەکان.
لە پێشوودا، ژمارەیەک ئەپی زۆر لە کۆگاکانی ئەپ ستۆر و گووگڵ پلەیدا بوونیان هەبوو، کە هەمان کاریان ئەنجامدەدا و ژمارەیەک وێنەیان دەکرد بە یەک وێنە بۆ بڵاوکردنەوە لە ستۆریدا. بەڵام ئینستەگرام ئەرکی ئەم ئەپانەی تەواو کرد و چیدیکە پێویست ناکات بەکارهێنەرانی تۆڕەکە ئەپی دەرەکی دابگرن بۆ بە ئەنجام گەیاندنی ئەم کارە.
تایبەتمەندییەکە لە بەشی ستۆریدا دەدۆزرێتەوە، لە پاشان لە بەشی خوارەوەدا پێویستە Layout هەڵبژێریت بۆ بەکارهێنانی تایبەتمەندییەکە.
https://twitter.com/instagram/status/1206994778862211073
Instagram
دابەزاندن
Instagram
دابەزاندن
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.