ئای تێل
10, حوزهیران 2023
مۆبایلی Itel S23 بە نرخی خوار 110 دۆلار نمایش کرا

براندی Itel کە لەم دواییەدا هاتە نێو بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، نوێترین مۆبایلی خۆی لە هیندستان نمایش کرد. مۆبایلەکە ڕوونمایەکی قەبارە 6.6 ئینجی لە جۆری LCD بە ڕوونی +HD و تێکڕای نوێبوونەوەی 90 هێرتز لە خۆ دەگرێت.
کامێرای سەرەکی دواوەی 50 مێگاپێکسڵە و هاوێنەی AIی هەیە، هەروەها کامێرای سێڵفی ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە. بە چیپسێتی Unisoc T606 بەهێز کراوە، هەروەها خاوەندارێتی لە پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 10 وات دەکات.

نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 بریتییە لە 107 دۆلار
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.