فۆتۆگرافی
18, حوزهیران 2022
یارییەکی فۆتۆگرافی بە ناوی Shashingo بۆ فێربوونی زمانی ژاپۆنی
یاری ئەلکترۆنی Shashingo: Learn Japanese with Photography یاریەکی نوێیە کە تێیدا لەڕێی یاری کردنەوە فێری زمانی ژاپۆنیت دەکات.
ناوی یارییەکە Shashingo لە تێکەڵەی دوو وشەی ژاپۆنیەوە وەرگیراوە، “shashin / 写真”، کە بە واتای وێنەگرتن یاخوود فۆتۆگرافی دێت و وشەی “go / 語” کە بە واتای زمان دێت.

یاریەکە لە ئێستادا بۆ کۆمپیوتەر لە کۆگای Steam دانراوە و لە میانەی یارییەکەدا گوێبیستی گشت وشە و دەستەواژە و ڕستەکان دەبیت بە زمانی ژاپۆنی، لە پێناو ئەوەی بەکارهێنەر بزانێت کە چۆن دەستەواژەکان دەرببڕێت.
پەرەپێدەرەکانی یارییەکە ئاماژەیان بەوە کرد ” یاری Shashingo: Learn Japanese with Photography نرخ و کاتی بەردەستبوونی دیاری نەکراوە، بەڵام ئەو کەسانەی کە خوازیارن بە دەستی بێنن دەتوانن بیگوازنەوە بۆ بەشی Wishlist لە کۆگای Steam”
ڕامیار دڵشاد
ڕاهێنەری فۆتۆگرافی، ڤیدیۆگرافی، ئیدیتینگ و مۆنتاژ، و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستەکانی ماتماتیک و دیبلۆم لە سایکۆلۆژی و تەکنەلۆژیای زانیاری . ماوەی ٦ ساڵە لە Kitn بابەتی تەکنەلۆژی دەنوسم و جار جارەش بیروڕا و سەرنجی خۆم لە ئەزمونێکی ژیانەوە دەخەمە توێی بابەتێکەوە بۆ خوێنەران. کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!