10
فەیسبووک 2, كانونی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

فەیسبووک ئامرازێکی نوێی تایبەت بە گواستنەوەی وێنەکان بۆ Google Photos ڕاگەیاند

کۆمپانیای فەیسبووک ئامرازێکی نوێ و بە سوودی تایبەت بە گواستنەوەی وێنەکان بۆ Google Photos ڕاگەیاند.

ئامرازە نوێیەکە تایبەت دەبێت بە گواستنەوەی خودکارانەی وێنەکانی تۆڕەکە بۆ نێو خزمەتگوزاری Google Photos. لە ئێستاوە بۆ ژمارەیەک بەکارهێنەری تۆڕەکە لە هەرێمی ئێرلەندا بەردەست دەکرێت، لە پاشان و لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوودا بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی تۆڕەکە لە ناوچە جیاوازەکانی جیهاندا بەردەست دەکرێت.

ڕاگەیاندنی ئەم ئامرازە بەشێکە لە پڕۆژەی نوێی سەرچاوە کراوەی Data Transfer Project ـی کۆمپانیاکە تایبەت بە گواستنەوەی زانیارییەکان. لەم پڕۆژەدایە هاوبەشی لەگەڵ هەریەکە لە کۆمپانیاکانی ئەپڵ و گووگڵ و مایکرۆسۆفت و تویتەر و زۆری دیکەدا کراوە، هەر بۆیە بە دوور نییە کە لە داهاتوودا هەمان ئامراز بۆ خزمەتگوزارییە جیاوازەکانی کۆمپانیاکانی دیکە بەردەست بکرێت.

ئەم ئامرازە نوێیە بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی خزمەتگوزاری Google Photos بە سوودە کە بژاردەی پاشەکەوتکردنی خودکار (Auto-Backup) کارا ناکەن، وا دەکات کە کەمتر ڕووبەڕووی لەدەستدانی وێنەکانت ببیتەوە.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ