گووگڵ 4, کانوونی یەکەم 2024

تایبەتمەندییەکی نایابی وەیز بۆ Google Maps بەردەست دەبێت

لە نوێترین ڕاپۆرتی 9to5Google، تایبەتمەندییەکی نایابی وەیز بۆ Google Maps بەردەست دەبێت. ئەو تایبەتمەندییەش ناوی Incident Reports و بۆ گووگڵ ماپس بەردەست دەبێت. ئەمە ئەو تایبەتمەندیەیە کە وەیزی پێ جیادەکرێتەوە بریتییە لە ریپۆرتی بەکارهێنەران بۆ ڕووداوەکان User Incident Reports کە بەهۆیەوە بەکارهێنەرن ئاسانتر دەزانن لەسەر ڕێگاکان ڕووداوەکان هەیە. ئینجا مەرج نییە تەنها بۆ ڕووداو بێت، بەڵکو ئەگەر پۆلیس لەسەر ڕێگا هەبێت دەتوانن ڕیپۆرتی بکەن و بەکارهێنەران پێش گەیشتنیان بەو شوێنە بزانن. ئەمەی خوارەوە نمونەی یەکێک لەو ڕیپۆرتانەیە کە لە گووگڵ ماپس دەرکەوتووە:

لە ڕاستیدا، ڕیپۆرتەکان هەر لە وەیزەوە دێن بۆ گووگڵ ماپس و پشتبەستوو دەبێت بە وەیز.

زانیاری: وەیز خزمەتگوزاری نەخشەکان پێشکەش دەکات و لە مانگی ٦ی ساڵی ٢٠١٣ لەلایەن گووگڵەوە بە بڕی ١.٣ ملیار دۆلار کڕدرا.

سەرچاوە 9to5Google
تاگەکان google GoogleMaps Maps waze
بۆچونی تۆ