ئەی ئێم دی 8, کانوونی دووەم 2025

ئەی ئێم دی چیپسێتەکانی Fire Range و Ryzen AI Max بۆ لاپتۆپەکان نمایش کرد

ئەی ئێم دی سێ زنجیرە چیپسێتی بۆ لاپتۆپەکان نمایش کرد. بەهێزترین چیپسێت Ryzen AI Max و Ryzen AI Max Plus، کە کە بەهێزترین گرافیک کاردی ئەی ئێم دی بەهێز کراوە. 40 یەکەی ناووکی گرافیک RDNA 3.5 و 16 ناووکی Zen 5 لە خۆ دەگرێت. بەهێزترین چیپسێتی بە ڕێژەی 1.4 هێندە لە ڕووی گرافیک 2.6 هێندە لە ڕووی 3D لە لە چیپستەکانی ئینتێڵ خێراترە.
زنجیرەی Fire Range بە پاشگری HX و X3Dـە بۆ لاپتۆپەکان، لە سێ جۆر پێکدێن، AMD Ryzen 9 9955HX3D و AMD Ryzen 9 9955HX و AMD Ryzen 9 98500، بەڵام گرافیک کارد لە خۆ ناگرن. ئەی ئێم دی دەڵێت چیپسێتەکان باشترینن بۆ یاریکردن و دروستکەرانی ناوەڕۆک لە جیهان.
هەروەها زنجیرە چیپسێتی AMD Z2 بۆ کۆنسوڵە دەستییەکان نمایش کرد. کە لە سێ جۆری جیاواز پێکدێن، بەروارد بە نەوەی ڕابردوویان وزەی زیاترییان پێویستە بۆ کارپێکردن 15 واتە (نەوەی رابردوو پێویستی بە 9 وات وزە بوو). هەر یەکە و GPU جیاواز لەسەر جێگیر کراوە، جۆری Z2 Extreme گرافیکی RDNA 3.5، جۆری Z2 و گرافیکی RDNA 3 و جۆری Z2 Go گرافیکی RDNA 2 لە خۆ دەگرێت.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ