ئۆنەر
17, کانوونی یەکەم 2023
بەفەرمی مۆبایلی Honor X8b بە ڕوونمای AMOLED و 90 هێرتز نمایش کرا

کۆمپانیای ئۆنەر لە وڵاتی سعودییە مۆبایلی ئاست مام ناوەندی Honor X8b نمایش کرد. ڕوونماکەی قەبارەی 6.7 ئینجە و لە جۆری AMOLED و ڕوونی 1080*2412 پیکسڵ و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 90 هێرتز و ڕووناکی تاوەکو 2000 نیت. کامێرای سێڵفی لە چاڵێکی شێوە حەب جێگیر کراوە بە ڕوونی 50 مێگاپیسکڵی. هەروەها کامێرای ڕوونی 108 مێگاپیکسڵە و 5 مێگاپیسکڵ بۆ گۆشە فراوان و 2 مێگاپیکسڵ بۆ کامێرای ماکرۆ.
بە چیپسێتی Snapdragon 680 کار دەکات. پاترییەکەی قەبارەی 4,500 مللی ئەمپێر / کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 35 وات. نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە بریتییە لە 240 دۆلار.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.