ئەپ و نەرمەکاڵا
25, کانوونی یەکەم 2025
ئەپی MD Scan بەکاتی بووەتە خۆڕایی و پاڵپشتی دەرکردنی دەقی کوردی دەکات لە وێنە و PDF

ئەپی MD Scan یەکێکە لە باشترین ئەپەکان بۆ سکانکردن بە چەندین تایبەتمەندی نایابەوە. بۆ هەردوو سیستەمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید بەردەستە، بەڵام لە ئێستادا تەنها بۆ ئەندرۆید بووەتە خۆڕاییە، بۆیە پەلە بکە و زوو دایبگرە چونکە دەبێتەوە بە پارە. بۆ داگرتن لەخوارەوە پەنجە لە داگرتن بدە.
MD Scan + OCR
دابەزاندن
دوای داگرتن، ئەم هەنگاوانە ئەنجام بدە بۆ ئەوەی زمانی کوردی شێوەزاری سۆرانی زیادبکەیت و بە دروستی لەکاتی سکانکردن بتوانیت نوسین و دەقی کوردی لە وێنە و پی دی ئێف دەربکەیت.
١- لە خوارەوە پەنجە لە دوگمەی Settings بدە:

٢- پاشان پەنجە لە OCR و ئینجا لە Install OCR Module بدە
٣- لە لیستەکە کوردی بدۆزەوە بۆ ئەوەی دایبگریت و لەناو ئەپەکە جێگیر ببێت. هەر زمانێکی ترت پێویست بوو بەم شێوەیە دایبگرە، بۆ نمونە لەوانەی پێویستت بە عەرەبی بێت.

٤- ئێستا لەناو ئەپەکە لەخوارەوە پەنجە لە دوگمەی وێنە یان پی دی ئێف بدە بۆ سکان کردن و پاشان لە دوگمەی دەرکێشانی نوسین لە وێنە یان پی دی ئێفەکە. بیرت نەچێت دەبێت ئەو زمانە هەڵبژێریت کە نوسینی ناو وێنە یان پی دی ئێفەکەیە.
بینەری ئەم ڤیدیۆیە بن بۆ زیاتر بەرچاوڕوونی:
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!