ژیری دەستکرد AI
1, شوبات 2025
ئەپی Gemini خێراتر دەبێت لەگەڵ مۆدێلی Gemini Flash 2.0
گووگڵ ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو ڕایگەیاند وەشانی ئەپی Gemini مۆدێلی ژیری دەستکردی Gemini Flash 2.0 بۆ بەردەست دەکرێت. مۆدێلە نوێیەکە بە شێوەیەکی گشتی وەڵامەکانی خێراتر و باشترە لە ڕووی پێشنیار کردنی بیرۆکەی نوێ و نووسین و فێربوون.
گۆڕانکارییەکە وەشانی ئەپ و وێب دەگرێتەوە و هەموو بەکارهێنەران دەتوانن مۆدێلە نوێیەکە بەکار بهێنن، هەروەها دەتوانن مۆدێلەکانی دیکەی وەک، Gemini 1.5 Flash و Gemini 1.5 Pro تا چەند هەفتەی داهاتوو بەکار بهێنن.
گووگڵ لە مانگی 12 ساڵی ڕابردوو مۆدێلی Gemini 2.0 ڕاگەیاند کە بەڵێنی دا بە خێرایی لەگەڵ هەموو بەرهەمەکانی دیکەی تێهەڵکێشی بکات. هەروەها ئێستا بەکارهێنەران دەتوانن بە شێوەی تاقیکاری Gemini Flash 2.0 بەکار بهێنن. گووگڵ ڕایگەیاند مۆدێلی نوێی Gemini نوێترین وەشانی ژیری دەستکردی Imagen بەکار دەهێنیت کە بەکاردێت بۆ دروستکردنی وێنە.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.