Open AI
17, شوبات 2025
کۆمپانیای OpenAI بڵاو کردنەوەی مۆدێلی o3 ڕاگرت
کۆمپانیای OpenAI بڵاو کردنەوەی مۆدێلی o3 ڕاگرت، کە بە مۆدێلی گەورەی داهاتووی کۆمپانیاکە ناوەزەند دەکرا. ئەمەش بە مەبەستی سادە کردنەوە و ئاڵۆز نەکردنی بەرهەمەکانیان.
لە پۆستێکی تویتەر/ئێکس سام ئاڵتمان، بەڕێوبەری OpenAI، گۆڕانکارییەکەی ڕاگەیاند، هەروەها ئەوەشی باس کرد کە وەشانی GPT-5 لە چەند مانگی داهاتوو بڵاو دەکەنەوە. کە زۆرێک لە تەکنەلۆژیاکانی کۆمپانیاکەی لەگەڵ تێهەڵکێش کراوە.
سام ئاڵتمان باسی لەوەش کرد کە وەشانی GPT-5 تەواو خۆڕایی دەبێت بۆ هەمووان. هەروەها بەشداربووانی Plus دەتوانن بە توانایەکی زیاتر وەشانە نوێیەکە بەکاربهێنن. ئامانج لە وەشانی نوێی ژیری دەستکردەکە ئەوەیە کە سوود لە هەموو تایبەتمەندییەکانی وەک، Deep Research، Canvas و Search ببینرێت.
لە چەند هەفتەی داهاتووش GPT-4.5 بڵاو دەکەنەوە کە کۆتا مۆدێل دەبێت کە تایبەتمەندی بیرکردنەوە – Reasoning لە خۆ ناگرێت.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.