گووگڵ
21, شوبات 2025
گووگڵ نزیکە لە بەردەست کردنەوەی پلانی YouTube Premium Lite
بە پێی ڕاپۆرتێکی بلومبێرگ، گووگڵ نزیکە لەوەی پلانێکی هەرزانی YouTube Premium لە ئەمریکا، ئەڵمانیا، ئوستڕالیا و تایلەند بە ناوی Premium Lite بەردەست بکات. پلانەکە ئامانجی ئەو بەکارهێنەرانەیە کە دەیانەوێت تەنها سەیری ڤیدیۆکانی یوتیوب بکەن بە بێ ڕیکلام جگە لە بەکارهێنانی یوتیوب میوزیک، هەروەها تاکو ئێستا نرخەکەی نەزانراوە.
یوتیوب هەمان پلانی لە وڵاتانی ئەوروپا لە ساڵی 2021 تاکو 2023 تاقی کردەوە، بەڵام دواتر کۆتایی پێ هێنا. لە مانگی 10ـی ساڵی ڕابردووش هەواڵێکی لەو شێوەیە بڵاو بوویەوە کە یوتیوب بەنیازی بەردەست کردنەوەی پلانەکەیە بە شێوازێکی جیاواز، کە زۆرێک لە ڤیدیۆکان ڕیکلام لە خۆ ناگرن و سنووردار دەبن.
هەروەها بەرپرسێکی یوتیوب بە ماڵپەری The Verge ڕاگەیاندووە، لە ئێستادا پلانێکی نوێ تاقی دەکەنەوە، کە زۆربەی ڤیدیۆکان بە بێ ڕیکلامن و کار لەسەر بەردەست بوونی دەکەن بە شێوەیەکی فراوانتر بۆ هەمووان.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.