هەواڵ 20, تشرینی یەکەم 2024

یوتیوب پلانێکی نوێی Premium Lite تاقی دەکاتەوە

یوتیوب بەنیازە دووبارە پلانی Premium Lite بەردەست بکاتەوە، بەڵام ئەمجارەیان بە شێوازێکی نوێ. ئێستا پلانەکە لە وڵاتانی ئوستڕالیا، ئەڵمانیا و تایلەند بەردەستە. لە وەشانی نوێی پلانەکە ڕیکلامەکان کەمتر و سنووردارترن و زۆربەی ڤیدیۆکانیش ڕیکلام لە خۆ ناگرن.

پلانی Premium Lite سەرەتا لە وڵاتانی ئەوروپا لە ساڵی 2021 بەردەست کرا، بەڵام زۆری نەخایەند و گووگڵ پلانەکەی لە کۆتاییەکانی ساڵی 2023 ڕاگرت. ئەوەشمان بیر نەچێت بەشداربووانی پلانەکە تەنها ڕیکلامی کەمتریان پیشان دەدرێت و هیچ یەکێکی دیکە لە تایبەتمەندییەکانی دیکەی YouTube Premium بۆ بەردەست ناخرێت. نرخی بەشداریکردنی مانگانەی پلانەکە لە ئوستڕالیا 9 دۆلاری.

سەرچاوە Engadget
تاگەکان Youtube یوتیوب
بۆچونی تۆ