شاومی 26, حوزه‌یران 2025

شاومی یەکەمین ئۆتۆمبێلی کارەبایی خۆی لە چەشنی SUV نمایش کرد

لە پاڵ ئۆتۆمبێلەکانی دیکەیدا، شاومی یەکەمین ئۆتۆمبێلی SUV خۆی بە ناوی Xiaomi YU7 نمایش کرد. ئۆتۆمبێلەکە بزوێنەری Xiaomi HyperEngine V6s Plus لەسەر جێگیر کراوە کە بەرزترین تۆرکی دەگاتە 528N·m. وەشانی دووانە ماتۆڕ و 4*4ی ئۆتۆمبێلەکە توانای دەگاتە 680 ئەسپ. وەشانی ئاسایی ئۆتۆمبێلەکە توانای بڕینی 835 کیلۆمەتری بەیەکجار بارگاوی کردنەوە هەیە و وەشانی پرۆ و ماکس توانای 770 و 760 کیلۆمەتریان هەیە (هۆکارەکەی بۆ جیاوازی هێز لە نێوانیاندا دەگەرێتەوە).

ڕوونمایەکی شێوە پانۆرامای هەیە کە دەتوانیت لە ڕێگەیەوە تەماشای خێرایی و نەخشە و میوزیک و دۆخی گێڕ و زیاتریش بکەیت. ئۆتۆمبێلەکە بەخێرایی بارگاوی دەبێتەوە، لە %10 تاوەکو %80 تەنها 12 خوولەک کاتی دەوێت. بۆ ئەوەی ئەرکەکانی ئۆتۆمبێلەکە لە ڕێگەی ڕوونماوە بە خێرایی و بە بێ گرفت ئەنجام بدەیت، شاومی چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 3 بۆ ئەو مەبەستە جێگیر کردووە. نرخی دەستپێکی جۆری ئاسایی بریتییە لە 35,300 دۆلار و جۆری پرۆ بریتییە لە 39,000 دۆلار و جۆری ماکس بریتییە لە 46,000 دۆلار.

سەرچاوە CNBC
تاگەکان Xiaomi شاومی
بۆچونی تۆ