هەواڵ
9, کانوونی دووەم 2024
بۆنەی داهاتووی Developer_Direct لە ڕۆژی 19ی ئەم مانگە دەبێت و تێیدا باس لەیاری Indiana Jones دەکرێت
مایکرۆسۆفت وادەی بۆنەی Developer_Direct داهاتووی ئاشکرا کرد. لە بۆنەکە زانیاری زیاتر دەربارەی هەریەک لە یارییەکانی Avowed و Senua’s Saga: Hellblade II و strategy title Ara: History Untold ڕادەگەیەنرێت. هەروەها دوای سێ ساڵ لە پیشاندانی یاری Indiana Jones زانیاری زیاتری لەبارەوە دەبیستین.
ستودیۆی پەرەپێدەرەی یاری Indiana Jones، زیاتر لە دە خولەک باس لە یارییەکە دەکەن. هەورەها یەکەم تڕەیلەر پیشان دەدرێت، لەگەڵ باسکردنی چیرۆکەکەی.
:format(webp)/cdn.vox-cdn.com/uploads/chorus_asset/file/24745690/indianajones.jpeg)
بەهەمان شێوە باس لە یاری Avowed دەکرێت و Gameplay پیشان دەدرێت. یارییەکە بڕیارە ئەمساڵ بۆ ئێکس بۆکس و کۆمپیوتەر بڵاو بکرێتەوە. هەروەها باس لە یاری Senua’s Saga: Hellblade II دەکرێت و لەوانەیە کاتی بڵاو کردنەوەی ئاشکرا بکرێت و بکەوێتە ساتەوەختێکی ئەمساڵەوە.
بۆنەکە لە ڕۆژی 18ـی مانگ کاتژمێر 11ـی شەو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی Xbox و Bethesda پەخش دەکرێت.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.