مۆبایل و تابلێت
17, تەممووز 2025
گووگڵ کاتی نمایش کردنی زنجیرە مۆبایلی Google Pixel 10 ئاشکرا کرد
گووگڵ بەفەرمی بەرواری بۆنەی Pixel ڕاگەیاند، لە ڕۆژی 20ی مانگی داهاتوو دەبێت لە کاتژمێر 8 شەو بە کاتی هەرێمی کوردستان کە تێیدا نوێترین مۆبایل، کاتژمێری زیرەک و بیستۆک نمایش دەکات.
بەپێی دەنگۆکان مۆبایلی Google Pixel 10 سێ کامێرا لە خۆ دەگرێت لە بری دوو کامێرا. هەروەها چاوەڕوان دەکرێت مۆبایلی چەماوەی Google Pixel 10 Pro Fold بە تەواوی دژە خۆڵ و تۆز بێت.
هەرچی دەربارەی ئامێرەکانی دیکەیە، هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کاتژمێری زیرەکی Pixel Watch 4 پاترییەکی گەورەتر لە خۆ دەگرێت. تاکو ئێستا هیچ هەواڵێکی ئەوتۆ نییە لەسەر بیستۆکەکان، بەڵام ڕاپۆرتەکان دەڵێن بیستۆکی Pixel Buds 2a نمایش دەکرێت.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.