پلەیستەیشن 6, تشرینی دووەم 2023

جۆری سلیمی کۆنسوڵی پلەیستەیشن 5 زۆر بچووکتر نییە لە جۆری ئاسایی


کەناڵی یوتیوبی Dave2D لە ڤیدیۆی لێک هەڵوەشاندنەوەی کۆنسوڵی پلەیستەیشن 5 سلیمی بڵاو کردەوە. وا دەردەکەوێت کە جۆرە نوێیەکە قەبارەکەی زۆر بچووک نییە بەراورد بە جۆری ئاسایی.

جۆری سلیمی بێ دیسک کێشی 2.6 کیلۆگرامە بەراود بە جۆری ئاسایی کۆنسوڵەکە 3.4 کیلۆگرامە. هەروەها ئەو جۆری سلیم کە شوێنی دیسکی هەیە کێشی 3.2 کیلۆگرامە بەراورد بە جۆری ئاسایی کە 3.9 کیلۆگرامە. هەروەها لابردنی شوێنی دیسک پێویستی بە هیچ کەرەستەیەک نییە.

سەرچاوە VGC
بۆچونی تۆ