سامسۆنگ 29, تەممووز 2025

سامسۆنگ بۆ هەمیشە کردنەوەی bootloader دادەخات

لەگەڵ وەشانی One UI 8.0 (ئەو مۆبایلانەی کە بە شێوەی جێگیر لەسەری جێگیر کراوە و ئەو مۆبایلانەشی کە بە شێوەی تاقیکاری) سامسۆنگ Bootloader داخستووە. پێشووتر بە کردنەوەی ئەم ئامرازە بەکارهێنەر ROM ـێکی دەستکاری کراوی جێگیر دەکرد (بە واتایەکی دیکە دەیتوانی ڕووکاری بەکارهێنەری مۆبایلەکە لە One UI بگۆڕێت بۆ دانەیەکی دیکە)، بەڵام وا دیارە سامسۆنگ لەم وەشانەوە ئەم هەنگاوەی قەدەغە کردووە و ناهێڵێت Bootloader ـی مۆبایلەکانی بکرێنەوە. سامسۆنگ تاوەکو ئێستا هیچ وەڵامێکی فەرمی بۆ ئەم قسە و باسانە نەبووە، بەڵام بە پێی ئەو کۆدانەی دەرکەوتوون ئەم هەنگاوەی سامسۆنگ پشتڕاست کراوەتەوە.

سەرچاوە The Verge
تاگەکان Samsung سامسۆنگ
بۆچونی تۆ