ئەپ و نەرمەکاڵا
3, كانونی یهكهم 2019
ئەپڵ باشترین ئەپ و یارییەکانی ساڵی 2019 ـی کۆگای App Store ـی ئاشکراکرد

کاتژمێر 12:00 ـی دوێنێ شەو کۆمپانیای ئەپڵ بۆنەیەکی تایبەت و داخراوی لە شاری نیویۆرکی ویلایەتی نیویۆرکی ئەمریکادا بە بەژداربوونی ژمارەیەک گەشەپێدەرەوە ئەنجامدا.
بۆنەکە تایبەت بوو بە ئاشکراکردنی باشترین ئەپ و یارییەکانی ساڵی 2019 ـی کۆگای App Store لە لایەن ئەپڵەوە. بە زوویی نەدەزاندرا کە چی دەگوزەرێت لە نێو هۆڵی بۆنەکەدا، بەڵام ئەپڵ لە بڵاوکراوەیەکدا لە پەڕەی Apple Newsroom ـی ماڵپەڕی فەرمی خۆی، لیستی باشترین ئەپ و یارییەکانی 2019 ـی کۆگای App Store ـی ئاشکرا کرد کە تێیدا بەشێکی نوێ هەیە بە ناوی Apple Arcade:
کۆگای App Store توانیویەتی 120 ملیار دۆلار داهات بۆ گەشەپێدەران و درووستکەرانی ئەپ و یارییەکانی نێو کۆگاکە دابین بکات.
هەروەها، ئەپڵ یەکەمین خەڵاتی تایبەت بە خزمەتگوزاری Apple Music ـیشی ڕاگەیاند بە ناوی Apple Music Awards. کە تێیدا Billie Eilish وەکو باشترین گۆرانیبێژی ساڵ، Lizzo وەکو باشترین هونەرمەندی ساڵ و گۆرانی Old Town Road لە لایەن Lil Nas X وەکو باشترین گۆرانی ساڵ دیاریکران.
ئەپڵ لە پلانیدایە سبەینێ بۆنەیەک لە سەر شانۆی ستیڤ جۆبس لە کامپی ئەپڵ ئەنجام بدات بۆ پێدانی خەڵاتەکانی Apple Music Awards بە براوەکان، کە بریتییە لە پارچە کانزایەکی تایبەت.
ماکوان بەرزان
نووسەر و بەڕێوەبەری نووسین لە کەی ئای تی ئێن. گەشەپێدەری iOS، هەواداری و خوێندکاری پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر.