پلەیستەیشن
23, تشرینی یەکەم 2023
یاری Marvel Spider-Man 2 ئێستا خێراترین فرۆشی هەیە لە نێو یارییەکانی ستۆدیۆی پلەیستەیشن

یاری Marvel Spider-Man 2 ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد لە فرۆشدا لە 24 کاتژمێری یەکەمی بڵاو بوونەوەی و 2.5 ملیۆن کۆپی لێ فرۆشرا لەو ماوەیەدا. بووبە خێراترین فرۆش لە یارییەکانی ستۆدیۆی پلەیستەیشن لە ماوەی 24 کاتژمێری یەکەمدا. پێشووتر ئەم نازناوە بەناوی یاری God of War Ragnarok بوو بە فرۆشتنی 5.1 ملیۆن کۆپی لە هەفتەی یەکەمدا. هەروەها نەوەی یەکەمی یارییەکەش پێشووتر ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد بە فرۆشتنی 3.3 ملیۆن یەکە لێی لە 3 ڕۆژی یەکەمی بڵاو کردنەوەی.
یارییەکە دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو لە جیهاندا و بە چەندین شێوازی جیاواز چەند ڕیکلامێکی گەورەی بۆ ئەنجامدرا.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.