رەقەکاڵا
19, ئاب 2025
ئەیسووس خێراترین مۆنیتەری جیهانی بە تێکڕایی نوێ بوونەوەی 720 هێرتز نمایش کرد
ئەیسووس لە بۆنەی Gamescom 2025 مۆنیتەری ROG Swift OLED PG27AQWP-W نمایش کرد، تایبەتمەندی مۆنیتەرەکە تەنها ڕوونی 2K و پانێڵی OLED و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 540 هێرتز نییە! بەڵکو پشتگیری لە دوو دۆخی جیاوازی ڕوونی و تێکڕایی نوێ بوونەوە دەکات، کە دەتوانیت بە تێکڕایی نوێ بوونەوەی 720 هێرتز و ڕوونی 1080p.
لەوانەیە ئەیسووس یەکەمین کۆمپانیا نەبێت کە خێراترین مۆنیتەری جیهانی دروست کردووە، چونکە پێشتر دوو کۆمپانیای چینی بە هەمان خێرایی مۆنیتەرییان نمایش کردووە، بەڵام بە پانێڵی TN نەوەک OLED. کە لە ڕووی گۆشەی بینین، ڕەنگ و ڕووناکی جیاوازییان زۆرە.
پانێڵی بەکارهاتوو بۆ مۆنیتەرەکە تەنها OLED ئاسایی نییە، بەڵکو tandem OLED کە ناوەڕۆکی HDR زۆر بە ڕووناکی زیاتر پیشان دەدات و ڕەنگەکایش جوانترن و هەروەها تەمەنی مۆنیتەرەکە درێژترە.
تاکو ئێستا کاتی بەردەست بوون و نرخەکەی ئاشکرا نەکراوە، بەڵام بە هیچ شێوەیەک نابێت چاوەڕوانی ئەوە بین کە نرخی هەرزان بێت.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.