سامسۆنگ 27, تشرینی یەکەم 2023

سامسۆنگ بیرگەی هەوری بۆ ماوەیەکی کاتی دەدات بەو کەسانەی کە مۆبایلەکانیان چاک دەکەنەوە یان دەگۆڕن


سامسۆنگ ڕایگەیاند کە دەستی کردووە بە بەردەست خستنی تایبەتمەندی Temporary Cloud Backup بۆ ئەو مۆبایل و تابلێتانەی کە کار بە ڕووکاری بەکارهێنەری One UI 6 دەکەن. تایبەتمەندییەکە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات بە شێوەیەکی بێسنوور و و خۆڕایی تاکو 30 ڕۆژ فایل و ڤیدیۆ و وێنە بار بکەنە بیرگەی هەوری کە سامسۆنگ بەردەستی دەخات. بەڵام نابێت قەبارەی هەر فایلێک لە 100 گێگابایت زیاتر بێت. هەروەها لە پێش کۆتایی هاتنی 30 ڕۆژەکە ئاگادار دەکرێیتەوە کە داتاکانت بگەڕێنیتەوە پێش سڕینەوەیان.
تایبەتمەندییەکە پڕۆسەی فۆرمات کردن یاخود گۆڕینی ئامێرەکان ئاسانتر دەکات کە زۆر جار پێویستە داتاکانت بگوازیتەوە شوێنێکی دیکە. هەروەها سامسۆنگ پڕۆسەی گێڕانەوەی داتاکانی کردووە بە بەشێک لە پڕۆسەی Samsung’s Wizard Setup لە کاتی دامەزراندنی ئامێرە تازەکان.

سەرچاوە The Verge
تاگەکان Samsung سامسۆنگ
بۆچونی تۆ