پلەیستەیشن 10, ئەیلوول 2025

لەمەوبەدوا دەتوانیت کاتی یاریکردنی منداڵەکەت لەسەر پلەیستەیشن کۆنتڕۆڵ بکەیت

سۆنی ئەپێکی نوێی بۆ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و iOS ڕاگەیاند بە ناوی PlayStation Family بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کاتی یاری کردن منداڵ لە لایەن دایک و باوکییەوە. لە ڕێگەی ئەم ئەپەوە جیا لە دیاری کردنی کات دەتوانیت بزانیت منداڵەکەت چ یارییەک لەسەر پلەیستەیشن 4 یاخوود 5 ـەکەی ئەنجام دەدات.

هەروەها دەتوانیت تەماشای بڕی ئەو پارەیە بکەیت کە منداڵەکەت لە یارییەکان خەرجی دەکات و کۆنتڕۆڵیان بکەیت. لە ئەمڕۆوە ئەپەکە لە پلەی ستۆر بۆ ئەندرۆید و لە ئەپ ستۆر بۆ iOS بەردەست دەبێت.

پێش پلەیستەیشن مایکرۆسۆفت و نینتێندۆ ئەپی تایبەتیان بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی کاتی یاری پێکردنی منداڵ بۆ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و iOS ڕاگەیاندووە.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ