10
ئەپڵ 1, تشرینی دووه‌م 2019 بۆچوون

ئەو فیلم و زنجیرانەی لە سەرەتادا لە خزمەتگوزاری +Apple TV ـدا بەردەستن

ئەمڕۆ (1-11) کۆمپانیای ئەپڵ خزمەتگوزاری پەخشکەری +Apple TV ـی بە هەبوونی ژمارەیەک فیلم و زنجیرەی تایبەتەوە بە نرخی 4.99$ بۆ هەر مانگێکی بۆ بەکارهێنەران بەردەستکرد.

لە ڕاستیدا، ژمارەی فیلم و زنجیرەکانی نێو خزمەتگوزارییەکە نوێیەکەی ئەپڵ هێندە زۆر نین، تەنها 8 زنجیرە و 1 فیلمن. بەڵام ئەپڵ کار لەسەر بەرهەمهێنانی ژمارەیەکی زۆر لە فیلم و زنجیرە دەکات و بە پێی کات بۆ نێو خزمەتگوزارییەکە زیاد دەکرێن.

ڕەنگە یەکێک لە هۆکارەکانی بەژدارنەبوون و نەکڕینی خزمەتگوزارییەکە بۆ ئەوە بێت کە نازانیت فیلم و زنجیرەکانی نێو خزمەتگوزارییەکە کامانەن. لە خوارەوە بزانە کام فیلم و زنجیرانە لە نێو خزمەتگوزارییەکە بوونیان هەن.

زنجیرەکان:

  • See

حاڵەت/ڕێکەوتی بەردەستبوون: بەردەستە | ژمارەی وەرزەکان: 1 وەرز | ژمارەی زنجیرەکان: 8 زنجیرە | چەشن: TV-MA

 

پێشبینییەکی پڕ سەرکێشی 600 ساڵی داهاتوو بیر خەڵکی جیهان دەهێنێتەوە کە هەموویان کوێرن. شەڕێک لە کاتی لە دایک بوونی دوو منداڵی جمک لە خێڵێکدا درووست دەبێت و شاژنی ناوچەکە ترسی لەوە دەبێت کە منداڵە جمکەکە یاساکانی بشکێنن. Jason Momoa و Alfre Woodard ئەستێرەی زنجیرەکەن.

  • Dickinson

حاڵەت/ڕێکەوتی بەردەستبوون: بەردەستە | ژمارەی وەرزەکان: 1 وەرز | ژمارەی زنجیرەکان: 10 زنجیرە | چەشن: TV-MA

 

لە ژیانێکی مۆدێرنی Emily Dickinson ـدا، خاتوون Hailee Steinfeld ئەستێرەی سەرەکی دەبێت و دەبێتە شاعیرێکی پشتگوێخراوی ئەمریکی لە تەمەنی لاوێتیدا. خێزانی Dickinson نەریتی کۆن و پیشە تێکەڵ بە یەک دەکەن و دەبنە دوو بەش سەبارەت بەمە.

  • For All Mankind

حاڵەت/ڕێکەوتی بەردەستبوون: بەردەستە | ژمارەی وەرزەکان: 1 وەرز | ژمارەی زنجیرەکان: 10 زنجیرە | چەشن: TV-MA

 

زنجیرەکە باس لە بەدوا گەڕانێک دەکات کە ئاخۆ چی ڕوودەدات ئەگەر ڕووسییەکان بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1969 ـدا بچنە سەر مانگ، ئەمە پاڵ بە حکومەتی ئەمریکاوە دەنێت تاوەکو بەردەوامبن لە پێشبڕکێکردنی چوونە بۆشایی ئاسمان. ئەم زنجیرەیە باس لە کۆششەکانی دەزگای NASA دەکات و یەکەم وەرزی لە سەردەمی نێوان ساڵانی 1969 تاوەکو 1974 ـەدا بەڕێوەدەچێت.

  • Ghostwriter

حاڵەت/ڕێکەوتی بەردەستبوون: بەردەستە | ژمارەی وەرزەکان: 1 وەرز | ژمارەی زنجیرەکان: 26 زنجیرە | چەشن: TV-G

 

زنجیرەکە باس لە سەرکێشییەکانی 4 منداڵ دەکات لە کۆگایەکی کتێبدا کە خێوی تێدایە، خێوەکە سەرجەم ئەدەبیاتە کۆنەکان زیندوو دەکاتەوە و پێویستە منداڵەکان ئەو نهێنییانە بدۆزنەوە کە پێیان ڕادەسپێردرێت.

  • Helpsters

حاڵەت/ڕێکەوتی بەردەستبوون: بەردەستە | ژمارەی وەرزەکان: 1 وەرز | ژمارەی زنجیرەکان: 26 زنجیرە | چەشن: TV-Y

 

زنجیرەیەکی فێرکاری منداڵانە بە ڕۆڵگێڕانی سەرەکی Cody و Helpsters لە درووستکەرانی Sesame Street. زنجیرەکە منداڵان فێر دەکات کە چۆن کێشە سەرەتاییەکان چارەسەر بکەن و سەرنج بخەنە سەر چالاکییەکانی وەک بیرۆکەی ئاهەنگ، سەرکەوتن بەسەر شاخدا و فێڵەکان.

  • Oprah’s Book Club

حاڵەت/ڕێکەوتی بەردەستبوون: بەردەستە | چەشن: TV-PG

 

پڕۆگرامێکی گفتوگۆیی نوێیە بە بەژداری نووسەر پێشکەشکاری بەناوبانگ Oprah Winfrey و جەخت کردنەوە لەسەر کتێبی Book Club کە خاوەندارێتی بۆ خۆی دەگەڕێتەوە.

  • Snoopy in Space

حاڵەت/ڕێکەوتی بەردەستبوون: بەردەستە | ژمارەی وەرزەکان: 1 وەرز | ژمارەی زنجیرەکان: 26 زنجیرە | چەشن: TV-PG

 

Snoopy و Charlie Brown دەست دەکەن بە سەرکێشییەکی تەواو نوێ لەسەر مانگ. Snoopy دەبێتە ئاسمانەوانێکی دەزگای NASA و کۆمەڵەکەی Peanuts دەیانەوێت مانگ بتەقێننەوە.

  • The Morning Show

حاڵەت/ڕێکەوتی بەردەستبوون: بەردەستە | ژمارەی وەرزەکان: 1 وەرز | ژمارەی زنجیرەکان: 10 زنجیرە | چەشن: TV-MA

 

زنجیرەیەکی شانۆییە باس لە بەدواداچوونی هێز دەکات لە لایەن پێشکەشکارانی هەواڵەکانی بەیانیان لە جیهاندا. چیرۆکەکە بە ڕەفتارە خراپە ڕەگەزییەکانی Mitch Kessler دەست پێدەکات. پێشکەشکار Bradley Jackson بە ئاواتەوەیە ببێتە جێگیرەوەی Kessler لە زۆرترین دەرکەوتنەکاندا، ئەمەش دەبێتە هۆی شەڕێکی درێژخایەن لەگەڵ Alex Levy ـدا.

فیلمەکان:

  • The Elephant Queen

حاڵەت/ڕێکەوتی بەردەستبوون: بەردەستە | چەشن: TV-PG

 

فیلمێکی بەڵگەنامەییە باس لە گەشتی 4 ساڵەی ڕەوەیەک فیل دەکات بە نێو ئەفریقادا. فیلمەکە دەبێتە هۆکارێکی ئاگاداری بۆ سەرجەم گیانەوەرانی دیکە لە ماوەی گەشتەکەدا.

ئەو فیلم و زنجیرانەی کە بەمنزیکانە بەردەست دەکرێن:

  • Servant: لە28 ـی ئەم مانگە.
  • Truth Be Told: لە 6 ـی مانگی 12.
  • Hala: بەمنزیکانە.

بەمنزیکانە کۆمەڵێک فیلم و زنجیرەی دیکەی تایبەت لە نێو خزمەتگوزارییەکەدا بەردەست دەکرێن کە لە لایەن ئەپڵەوە بەرهەم دەهێندرێن.

هەروەها خوێنەربە:

سەرچاوە 9To5Mac
بۆچونی تۆ