گووگڵ
3, تشرینی یەکەم 2023
جیمەیڵ کاردانەوەی بە شێوەی ئیمۆجی بۆ زیاد کرا

دواجار گەیشت — گووگڵ توانای کاردانەوە بۆ جیمەیڵ بە شێوەی ئیمۆجی زیاد دەکات. مانگی ڕابردوو دەنگۆ هەبوو لەسەر زیاد کردنی ئیمۆجی بۆ جیمەیڵ، بەڵام ئێستا بوو بە فەرمی. تایبەتمەندییەکە وردە وردە بەردەست دەکرێت و لە بەکارهێنەرانی ئەندرۆیدەوە دەست پێدەکات و لە چەند مانگی داهاتوودا بۆ بەکارهێنەرانی وێب و ئای ئۆ ئێس بەردەست دەبێت.

کاتێک بەردەست دەبێت، لە خوارەوەی ئیمەیڵەکەتدا ئیمۆجی 🙂 دەبینیت. کلیک لەسەر ئەو ئیمۆجییە بکە بۆ هەڵبژاردنی ئیمۆجییە جیاوازەکەن لە پێڕستەکەدا، پاشان تەنها هەڵیببژێرە و بینێرە. هەندێک لە ئیمۆجییەکان تایبەتمەندی هەیە، لەنێویاندا ئیمۆجی 🎉، کە ئەم ئیمۆجییەت هەڵبژارد ئەوا بە شێوەی ئەنیمەیشن لە تەواوی ڕوونماکەدا دەردەکەوێت.
چەند سنووردارکردنێک هەیە. ناتوانیت کاردانەوەی ئیمۆجی لەگەڵ هەژماری قوتابخانە یان کارەکەت بەکاربهێنیت. هەروەها ئیمۆجی بەردەست نابێت ئەگەر ئیمەیڵەکە بۆ زیاتر لە 20 کەس بنێردرێت، وە لە چەند دۆخێکی دیکەدا.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.