ژیری دەستکرد AI 19, ئەیلوول 2025

گووگڵ زیرەکی دەستکردی جێمینای لەگەڵ وێبگەڕی گووگڵ کرۆم تێهەڵکێش دەکات

جێمینای لە وێبگەڕی گووگڵ کرۆم بۆ ویندۆز و ماک چیدیکە پێویستی بە بەشداری کردن لە AI Pro یاخوود AI Ultra نییە و لە ئێستادا لە ئەمریکا بە خۆڕایی بەردەستە. لە سەرەوە لای ڕاست لۆگۆی جێمینای زیاد بووە یاخوود ئەتوانیت لەسەر تەختەکلیل Ctrl + G دابگریت و ڕاستەوخۆ دەکرێتەوە.

پرسیار کردن لە زانیارییەکانی نێو وێبسایت و وەڵامدانەوەی لە لایەن جێمینای.

جێمینای دەتوانێت زانیارییەکانی ناو وێبسایتەکانت بۆ کورت و پوخت بکاتەوە یان شی بکاتەوە. هەروەها دەتوانێت کردارەکانی وەک ناو تۆمار کردن لە هۆتێل و گەشت و کڕینی شتومەکت بۆ ئەنجام بدات. دەتوانیت وەڵامی ئیمەیڵەکانی پێ بەیتەوە و لە ئەویش گرنگتر بریتییە لە پوخت کردنەوە و باس کردنی ڤیدیۆکانی یوتیوب.

شی کردنەوە و پوخت کردنەوەی ڤیدیۆی یوتیوب.

گووگڵ جێمینای لەگەڵ تەواوی ئەپە گرنگەکانی وەک Google Calendar, Tasks, Drive, Docs/Sheets/Slides, Maps, YouTube تێهەڵکێش کردووە. لە ئێستادا ئەم تایبەتمەندییە تەنها لە ئەمریکا بەردەستە و لە داهاتوودا بۆ وڵاتانی دیکەش بەردەست دەبێت.

سەرچاوە 9to5 Google
بۆچونی تۆ