ئەپ و نەرمەکاڵا
19, نیسان 2026
ئەپێکی کوردی نایاب بۆ سەیرکردنی کەناڵە کوردییەکان بەخۆڕایی و بە کواڵتی بەرز لەسەر مۆبایل و تیڤی زیرەک + کۆد و لینکی داگرتن

زۆرجار دەمانەوێت سەیری درامایەک، فیلمێک، یارییەکی وەرزشی، یان هەواڵەکان بکەین لە کەناڵە ناوخۆییە کوردییەکان، بەڵام لە دەرەوەی ماڵین یان ئامێری وەرگر (ڕیسیڤەر)مان لەبەردەستدا نییە. مژدەیەک بۆ بەکارهێنەرانی سیستەمی ئەندرۆید! ئێستا لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی نوێی KRD TV دەتوانیت بە خۆڕایی و لە هەر شوێنێک بیت سەیری کەناڵە ناوخۆیی و ئاسمانییە کوردییەکان بکەیت.
تایبەتمەندییەکانی ئەم ئەپە بەپوختی:
١. پشتگیری تەواو بۆ شاشە گەورەکان (Android TV): یەکێک لە باشترین و بەهێزترین خاڵەکانی ئەم ئەپە ئەوەیە کە تەنها بۆ مۆبایل دروست نەکراوە! دەتوانیت ڕاستەوخۆ لەناو کۆگای پلەی ستۆری تەلەڤیزیۆنە زیرەکەکەت (ئەوانەی سیستەمی Android TV یان Google TVیان لەسەرە) یان ئامێرەکانی TV Box دایبەزێنیت. بەمەش تەلەڤیزیۆنەکەت دەبێتە ڕیسیڤەرێکی سەربەخۆ.

٢. گونجاو بۆ هەموان لە گیرفانتدا: بۆ ئەو کاتانەی لە دەرەوەیت، لە ناو ئۆتۆمبێلیت، یان لە پشوودایت، دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایلە ئەندرۆیدەکەتەوە ڕاستەوخۆ سەیری پەخشی ڕاستەوخۆی کەناڵەکان بکەیت بە کوالێتییەکی زۆر باش و بەبێ پچڕان و بەپێی خێرایی ئینتەرنێتەکەت.
٣. بەتەواوی بێبەرامبەر (خۆڕایی): سەیرکردنی کەناڵە کوردییەکان لەم ئەپڵیکەیشنەدا پێویستی بە هیچ جۆرە هەژمار دروستکردنێک، بەشدارییکردنێک، یان پارەدانێکی مانگانە نییە، تەنها لە بەشی کۆد بنوسە krdtv هەموو ئەپەکە دەکرێتەوە.

٤. ڕووکارێکی سادە و خێرا: دیزاینی ئەپڵیکەیشنەکە بە شێوازێک ڕێکخراوە کە بەکارهێنانی زۆر ئاسان بێت بۆ هەموو تەمەنەکان. کۆمەڵێک بەشی جیاواز و پۆلێنی تێدایە کە یارمەتیت دەدات بەبێ ئاڵۆزی کەناڵە دڵخوازەکەت بدۆزیتەوە و سەیری بکەیت.
چۆن دایبەزێنم؟ ئەپڵیکەیشنەکە بە فەرمی و بە سەلامەتی لە کۆگای Google Play بەردەستە. تەنها کرتە لەم لینکەی خوارەوە بکە بۆ دابەزاندنی بۆ سەر مۆبایل یان تەلەڤیزیۆنەکەت:
🔗 داگرتنی ئەپڵیکەیشنی KRD TV لە پلەی ستۆر
ئایا تۆ پێشتر هیچ ئەپڵیکەیشنێکت بۆ سەیرکردنی کەناڵە کوردییەکان بەکارهێناوە؟ پێت وایە بینینی کەناڵەکان لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە جێگەی ڕیسیڤەرە ئاساییەکان دەگرێتەوە لە داهاتوودا؟
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!