Open AI 15, کانوونی دووەم 2026

ئۆپن ئەی ئای ئامرازێکی سەربەخۆی بۆ وەرگێڕان ڕاگەیاند

بە فەرمی OpenAI ئامرازێکی سەربەخۆی لە بە ناوی Chat GPT Translate بۆ وەرگێڕان ڕاگەیاند کە هاوشێوەی وەرگێڕی گووگڵ و DeepL ـە. پشتگیری لە زیاتر لە 50 زمان دەکات (بەداخەوە کوردی تێدا نییە هەتاوەکو ئێستا) و بە Chat GPT خۆی بەهێز کراوە. جیاواز لە وەرگێڕەکانی تر، بەکارهێنەران دەتوانن شێوازی وەرگێڕانەکە دیاری بکەن واتە وەرگێڕان لەم ئامرازەدا سنووردار نییە. بۆ نموونە دەتوانیت داوا بکەیت لەسەر تۆنی بازرگانی یان بە سادەیی بۆ مناڵێک وەرگێڕان ئەنجام بدات. ڕووکاری وەرگێڕانەکە بە نزیکەیی لە وەرگێڕی گووگڵ و وەرگێڕەکانی تر دەچێت. لە ئێستادا ئەم وەرگێڕە تەنها لە وێب بەردەستە (کرتە لێرە بکە بۆ بەکارهێنانی) و کۆمپانیاکە ئاشکرای نەکردووە ئەم وەرگێڕە کار بە کام مۆدێلی زمانی زیرەکی دەستکرد دەکات.

سەرچاوە The Decoder
بۆچونی تۆ