10
ئای ئۆ ئێس 12, تشرینی دووه‌م 2019 بۆچوون

لەمەودوا دەتوانیت نیشانەی ئاگادارکەرەوەکانی تابەکان لە ئەپی Facebook ـدا ناچالاک بکەیت

ڕەنگە زۆرجار نیگەران بووبیت لە بەکارهێنانی ئەپی Facebook بە هۆی دەرکەوتنی ژمارەیەکی زۆر لەسەر تابەکانی بەشی خوارەوە (لە iOS) و بەشی سەرەوە (Android) ـی ئەپەکەدا. لە ناوەڕاستەکانی ئەمساڵدا دەرکەوت کە فەیسبووک کار لەسەر ناچالاککردنی دەرکەوتنی نیشانەی ئاگادارکەرەوەکان دەکات لە نێو ئەپەکەیدا، دواجار کۆمپانیاکە تایبەتمەندییەکەی بەردەستکرد.

من تایبەتمەندییەکەم لە iOS ـدا تاقیکردەوە. بەکارهێنانی زۆر ئاسانە، تەنها پەنجە لەسەر ئەو تابە دابنێ کە دەتەوێت دەرکەوتنی نیشانەی ئاگادارکەرەوەکانی لەسەر ناچالاک بکەیت، لە پاشان کرتە لە بژاردەی “Turn off notification dots” بکە.

هەر بە هەمان ڕێگە، دەتوانیت تەواوی تابەکە لە بەشی تابەکاندا بسڕیتەوە. جێگەی خۆشحاڵییە کە توانای ئەوە بە بەکارهێنەران بەخشدراوە کە وەها بە ئاسانی دوو تایبەتمەندی گرنگ لە ئەپی Facebook ـدا ئەنجام بدەیت.

هەروەها دەتوانیت بەم هەنگاوانە لە نێو ئەپی Facebook ـدا دەستکاری بەڕێوەبەرایەتییەکانی تابەکان و نیشانەی ئاگادارکەرەوەکانی باجەکان بکەیت:

  • کرتە کردن لە تابی More.
  • کرتە کردن لە بژاردەی Settings & Privacy.
  • کرتە کردن لە بژاردەی Settings.
  • کردنەوەی بژاردەی Shortcuts.

کۆمپانیاکە بۆ پێگەی TechCrunch ـی پشتڕاست کردۆتەوە کە لەم هەفتەیەوە تایبەتمەندییەکە بۆ تەواوی بەکارهێنەرانی ئەپەکە لە iOS بەردەست دەکات و لە هەفتەی داهاتوودا دەست دەکات بە بەردەستکردنی تایبەتمەندییەکە بۆ بەکارهێنەرانی Android.

بۆچونی تۆ