سامسۆنگ
17, ئاب 2021
بە فەرمی مۆبایلی Samsung Galaxy A52s بە چیپسێتی سناپدراگۆن 778G و زیاترەوە نمایش کرا

بە فەرمی ئەمڕۆ کۆمپانیای سامسۆنگ نوێترین مۆبایلی ئاست ناوەندی بە چیپسێتی سناپدراگۆن 778G قەبارە 6 نانۆمەتری ڕاگەیاند لە زنجیرەی A، بە بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت و 8 گێگابایت بەردەست دەبێت
پاترییەکی 4,500 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 25 وات دەکات، ڕوونمایەکی قەبارە 6.5 ئینجی لە جۆری Super AMOLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت، کامێرای سێڵفی ڕوونی 32 مێگاپێکسڵە

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوان 13 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت و دوو کامێرای 5 مێگاپێکسڵی بۆ ماکرۆ و قووڵی لە خۆ دەگرێت
بڕوانامەی IP67 بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز لە خۆ دەگرێت و بە نرخی 410 پاوەندی بەریتانی(563 دۆلاری ئەمریکی) بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بەردەست دەبێت
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.