ئەندرۆید 3, تشرینی دووەم 2022

ئێستا دەتوانیت یارییەکانی کۆگای گووگڵ پلەی لەسەر کۆمپیوتەر تاقی بکەیتەوە

 

ئەمڕۆ گووگڵ وەشانی بێتای لە Google Play Games (یارییەکانی گووگڵ پلەی) لە ئەمریکا بڵاوکردەوە. خزمەتگوزارییەکە ڕێگە بە هەر کەسێک دەدات یارییەکانی سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید لەسەر سیستەمی وەگەڕخەری ویندۆز تاقی بکاتەوە. سەرەتای ئەمساڵ ئەم خزمەتگوزارییە ڕاگەیاندرا بۆ هۆنگ کۆنگ و تایوان و کۆریای باشوور، بەڵام ئێستا خزمەتگوزارییەکە بۆ ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک و بەڕازیل و ئیندۆنیزیا و فیلیپین و مالیزیا و سەنگاپووریش بەردەستە.

لە ئێستادا تەنها 85 یاری لە خزمەتگوزارییەکەدا بەردەستە کە گرنترینیان بریتین لە 1945 Air Force, Blade Idle, Cookie Run: Kingdom, Evony: The King’s Return،

 

کەمترین تایبەتمەندی کۆمپیوتەر بۆ کار پێ کردنی ئەپەکە بریتییە لە:

 

سیستەمی وەگەڕخەر: ویندۆز 10 (وەشانی 2004).

 

جۆری بیرگە: Solid state drive (SSD).

 

ژمارەی ناووکی پرۆسێسەر: لە 4 ناووک کەمتر نەبێت.

 

قەبارەی ڕام: لە 8 گێگابایت کەمتر نەبێت.

 

بیرگەی بەتاڵ: بە لایەنی کەمەوە 10 گێگابایت بەتاڵ بێت.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ