هەواڵ 2, ئەیلوول 2022

یوبیسۆفت: یاری Assassin’s Creed Mirage تەواو یارییەکی نوێ دەبێت و دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەراستەوە

دوای ژمارەیەکی زۆر لە هەواڵی دزە پێکراو، لە کۆتاییدا یوبیسۆفت هاتە دەنگ و ڕایگەیاند کە یاری Assassin’s Creed Mirage دەبێتە درێژە پێدەری زنجیرە یارییەکانی ئەساسین. ئەوەشی ڕاگەیاند کە زانیاری زیاتر دەربارەی یارییەکە ئاشکرا دەکەن لە بۆنەی داهاتووی کۆمپانیاکە، کە وا بڕیارە بەناوی Ubisoft Forward لە رێکەوتی 10ـی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.

بەپێی بلومبێرگ، لە سەرەتادا وا بریار بووە یارییەکە وەکو زیادکراوێک (DLC) بۆ یاری Assassin’s Creed Valhalla بڵاوبکرێتەوە، بەڵام دواتر بریارەکە گۆردراوە. یارییەکە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەراستەوە و بە دیاریکراوی لە شاری بەغداد. یارییەکە دەگەرێتەوە سەر رێچکە کۆنەکانی یارییەکانی ئاساسین کە زیاتر گرینگی بە شێوازی یاریکردنی (Stealth) کە واتای خۆ دزینەوە و بە نهێنی چوونە ناو شوێنەکان دەدات.

سەرچاوە Engadget
تاگەکان Assassin Ubisoft
بۆچونی تۆ