ئۆنەر 20, حوزه‌یران 2023

مۆبایلی Honor 90 Lite بە چیپسێتی Dimensity 6020 و کامێرای 100 مێگاپیکسڵی نمایش کرا

ئۆنەر مانگی ڕابردوو زنجیرە مۆبایلی Honor 90ـی نمایش کرد، ئەمرۆش بە مۆبایلی Honor 90 Lite زنجیرەکەی نوێکردەوە.

بە چیپسێتی Dimensity 6020 بەهێز کراوە، بە ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت بەردەست دەخرێت.

ڕوونماکەی 6.7 ئینجە لەجۆری LCD بەڕوونی +FHD و تێکرای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز. کامێرای سێڵفی لە چاڵی ڕوونما جێگیر کراوە و ڕوونییەکەی 16 مێگاپیکسڵە.

کامێرای سەرەکی بە ڕوونی 100 مێگاپیکسڵ و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 5 مێگاپیکسڵ لە خۆ دەگرێت. پاترییەکی 4,500 مللی ئەمپێر / کاتژمێری لە خۆ دەگرێت بە بارگاوی کەرەوەی 35 وات. ئێستا مۆبایلەکە بە نرخی 300 یۆرۆ لە ئەوروپا بەردەستە بۆ کڕین.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان ئۆنەر Honor
بۆچونی تۆ