بابەتی گرینگ
14, تەممووز 2023
زنجیرە مۆبایلی Realme 11 Pro لە عێراق نمایش کرا؛ جۆری پرۆ پڵەس کامێرای 200 مێگاپیکسڵە

بەفەرمی ڕیەڵمی زنجیرەی Realme 11 Proی لە عێراق نمایش کرد، کە لە دوو مۆبایل پێکدێت، جۆری پرۆ و پرۆ پڵەس.
بینەری ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی بن لە بۆنەکەوە…
+Realme 11 Pro
سەرنجی سەرەکی ڕیەڵمی لەسەر ئەم مۆبایلە کامێرای 200 مێگاپیکسڵی بوو، کامێرای سەرەکی دواوە بە ڕوونی 200 مێگاپیکسڵە بە هەستەوەری Samsung HP3 پشتگیری لە OIS دەکات و خاوەندارێتی لە تایبەتمەندی Super night Scape و Moon Mode و Starry Mode Pro دەکات و توانای هەیە بە ڕوونی 4K ڤیدیۆ تۆمار بکات. دوو کامێراکەی دیکەش بە ڕوونی 8 مێگاپیکسڵ بۆ گۆشە فراوان و 2 مێگاپیکسڵیش بۆ ماکرۆ.

بەشی پشتەوەی پێکهاتەیەکی چنراوە بە هەماهەنگی لەگەڵ Gucci دیزاینکراوە. ڕوونماکەی قەبارەی 6.7 ئینجە لە جۆری AMOLED بە ڕوونی +FHD و بە تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز، کامێرای سێڵفیش بە ڕوونی 32 مێگاپیکسڵ و هەستەوەری پەنجە مۆر لە ژێر ڕوونماکەی جێگیر کراوە.
چیپسێتی Dimensity 7050 لەسەر جێگیر کراوە و بە بە بژاردەی ڕامی تاوەکو 12 گێگابایت و بیرگەی 512 گێگابایت بەردەست دەبێت. پاترییەکی قەبارەی 5,000 مللی ئەمپێر/ کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 100 وات.

نرخی مۆبایلەکە 369 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 512 و ڕامی 12 گێگابایت.
Realme 11 Pro
ئەم جۆرەیان کامێرای سەرەکی بە ڕوونی 100 مێگاپیکسڵە و پشتگیری لە OIS و تۆمارکردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی 4K دەکات، هەروەها کامێرای ماکرۆ بە ڕوونی 2 مێگاپیکسڵ، ڕوونی کامێرای سێڵفیش 16 مێگاپیکسڵە.
ڕوونمای مۆبایلەکە لەجۆری OLED بە قەبارەی 6.7 ئینج بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و تێکڕای دەست لێدانی 360 هێرتز، پشتگیری لە +HDR10 و DCI-P3 دەکات.

بە هەمان شێوەی جۆری پرۆ پڵەس چیپسێتی Dimensity 7050 لەسەر جێگیر کراوە. پاترییەکەی قەبارەی 5,000 مللی ئەمپێر/ کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 67 وات. نرخی مۆبایلەکە لە عێراق 279 دۆلار دەبێت بۆ ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!