ئەپ و نەرمەکاڵا 20, نیسان 2020

فەیسبووک ئەپێکی تایبەت بە یاریکردن بۆ مۆبایلەکان بەردەست دەکات

کۆمپانیای فەیسبووک دەیەوێت بێتە ناو پێشبڕکێی سەکۆ پەخشکەرەکانەوە بە بەردەستکردنی ئەپێکی نوێ و جیاواز.

ڕاپۆرتێکی پێگەی The New York Times ئاشکرای دەکات کە کۆمپانیای فەیسبووک لە پلانیدایە لە ئەمڕۆدا ئەپێکی نوێ بە ناوی Facebook Gaming بۆ مۆبایلەکان بەردەست بکات. هەر وەک لە ناوەکەیدا دیارە، ئەپەکە تایبەت دەبێت بە یاریکردن بە مەبەستی بەسەربردنی کاتی بەکارهێنەران لەم بارودۆخە ناخۆشەدا.

ئەپە نوێیەکەی فەیسبووک دیزاین کراوە تاوەکو پەخشی ڕاستەوخۆی یارییەکان درووست بکرێن و سەیر بکرێن، هەر وەک تۆڕەکانی Twitch و YouTube و Mixer، بەمەش فەیسبووک دێتە نێو گۆڕەپانەکەوە بۆ کێبڕکێکردن.

فەیسبووک دەڵێت بەردەستکردنی ئەم ئەپە لە کاتێکدایە کە زیاتر لە 700 ملیۆن بەکارهێنەر و زیاتر لە 2.5 ملیار بەکارهێنەری چالاکی مانگانەیان سەرقاڵی ئەنجامدانی خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە یارییەکانن.

هەروەها فەیسبووک دەڵێت بۆ ماوەی 18 مانگ دەبێت سەرقاڵی تاقیکردنەوەی ئەپەکە بوون لە ناوچەکانی باشووری ئاسیا و ئەمریکای لاتین، وا بڕیارە لە ئەمڕۆدا بۆ هەردوو سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و Android بەردەست بکرێت.

سەرچاوە The New York Times
بۆچونی تۆ