تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
2, تشرینی یەکەم 2023
تیک تۆک پلانی بەشداری کردنی مانگانەی بێ ڕیکلام تاقیدەکاتەوە

تیک تۆک داهێنان و گۆڕینی ئاڕاستەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بوو لەگەڵ نمایش کردنی و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە. بە گەیاندنی زۆرترین زانیاری لە ماوەیەکی کورتدا و کورتە ڤیدیۆ بە گشتی. ئێستا کۆمپانیای ByteDance کە خاوەندارێتی لە تیک تۆک دەکات، دەیەوێت پلانی بەشداریکردنی مانگانەی بێ ڕیکلام تاقی بکاتەوە.

لە ئێستادا تیک تۆک ڕیکلام پیشان دەدات، بەڵام پێدەچێت کۆمپانیاکە لە داهاتوودا بژاردەیەکی دیکە لە پاڵ بە خۆڕایی بەکارهێنانی تیک تۆک بەردەست بخات کە بریتییە لە بەشداری کردنی مانگانە بە بڕی 4.99 دۆلار. بەشدار بووانی ئەم پلانە دەتوانن بە بێ ڕیکلام تیک تۆک بەکار بهێنن بەڵام دەبێت لە هەمان کاتدا مانگانە 4.99 دۆلار بدەن بە کۆمپانیاکە.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.