رەقەکاڵا 19, ئایار 2025

لاپتۆپە چەماوەکەی هواوەی هەر ئەوەندەی مۆبایلەکەت ئەستوورە!

هواوەی لاپتۆپێکی چەماوەی نمایش کرد کە لەوانەیە ئەستوورییەکەی هەر ئەوەندەی مۆبایلەکەت بێت. MateBook Fold، ڕوونمایەکی OLED لە خۆ دەگرێت، هەروەها ئەستووری تەنها 7.3 ملم کاتێک ڕوونماکەی کراوەتەوە.

ڕوونماکەی قەبارەی 18 ئینجە و کاتی داخرانی 13 ئینجە، ڕوونی 3.3K و ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 1,600 نیت. بە بیرگەی تاکو 2 تێرابایت و ڕامی 32 گێگابایت بەردەست دەبێت.
هەروەها یەکەمین لاپتۆپی کۆمپانیاکەیە بە سیستەمی وەگەڕخەری HarmonyOS 5 کار بکات کە هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند، کە تایبەتە کۆمپیوتەر و لاپتۆپەکانی. نرخی لاپتۆپەکە لە بازاڕەکانی چین بریتییە لە 3,300 دۆلار.

سەرچاوە The Verge
تاگەکان Huawei هواوەی
بۆچونی تۆ