ئامێرە هەمەجۆرەکان
2, ئاب 2023
بەفەرمی کاتژمێری Redmi Watch 3 Active نمایش کرا

شاومی ڕۆژی ڕابردوو لە هیندستان بۆنەیەکی گەورەی بەست و کۆمەڵێک بەرهەمی نمایش کرد، کاتژمێری Redmi Watch 3 Active ـیش یەکێک بوو لە بەرهەمە نمایش کراوەکان.

ڕوونمایەکی لە جۆری LCD بە قەبارەی 1.83 ئینج و بەڕوونی 240*280 پێکسڵ و ڕووناکی دەگاتە 450 نیت لە خۆ دەگرێت. هەستەوەری پێوانی دڵ و ڕێژەی ئۆکسجین لە خوێندا لە خۆ دەگرێت. خاوەندارێتی لە بڕوانامەی 5ATM دەکات بۆ دژە ئاو و پشتگیری لە 100 وەرزشی جیاواز دەکات.

پاترییەکەی بەرگەی 12 ڕۆژ بەکارهێنانی ئاسایی و 8 ڕۆژ بەکارهێنانی قورس دەگرێت. نرخی دەستپێکی کاتژمێرەکە بریتییە لە 39 دۆلار.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.