سامسۆنگ 13, تشرینی دووەم 2023

خشتەی بەردەست بوونی وەشانی ڕووکاری بەکارهێنەری One UI 6 بۆ مۆبایلەکانی سامسۆنگ بڵاو کرایەوە

سامسۆنگ لە چەند هەفتەی ڕابردوودا دەستی کرد ڕەوانە کردنی وەشانی ڕووکاری بەکارهێنەری One UI 6.0 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 14 بۆ هەندێک لە مۆبایلەکانی، کە زنجیرە مۆبایلی گالەکسی ئێس 23 بوو. ئێستا کۆمپانیاکە خشتەی کاتی بەردەست بوونی وەشانەکەی بۆ مۆبایلەکانی دیکەی تایبەت بە ئەورووپا بڵاو کردەوە. مۆبایلەکانی سامسۆنگ بە پێی ئەم خشتەیەی خوارەوە لە ئەورووپا وەشانەکەیان پێدەگات، بەڵام پێدەچێت بۆ شوێنەکانی دیکە هەندێک ڕۆژ دوابکەوێت.

بەرامبەر ناوی هەر مۆبایلێک نووسرابێت “it hasn’t been decided yet” واتە تاوەکو ئێستا بڕیار لە وادەی بەردەست بوونی وەشانەکە بۆ ئەو مۆبایلە نەدراوە و دیار نییە کەی بۆ بەردەست دەبێت.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Samsung سامسۆنگ
بۆچونی تۆ