رەقەکاڵا
6, کانوونی دووەم 2025
پرۆسێسەرە نوێیەکەی کواڵکۆم بۆ لاپتۆپە هەرزانترەکان ڕاگەیاندرا

کواڵکۆم پرۆسێسەرێکی دیکەی بۆ لاپتۆپەکان ڕاگەیاند، کە ناوی Snapdragon X ـە و لەسەر ئەو لاپتۆپانە جێگیر دەکرێت کە نرخیان لە نزیکی 600 دۆلارە. ئەم پرۆسێسەرە دەچێتە پاڵ هەردوو پرۆسێسەری Snapdragon X Plus و X Elite کە پێشووتر ڕاگەیاندرا بوون و لەسەر چەندین لاپتۆپی براندەکانی Acer, Asus, Dell, HP, Lenovo لە چەند مانگی داهاتوودا جێگیر دەکرێت.

کواڵکۆم هێشتا بەڵێنی چوستێکی باشتر بۆ هەر واتێک دەدات بەراورد بە پرۆسێسەری Intel Core 5 120U. بۆ زیرەکی دەستکرد، 45TOPS NPU هەیە بۆ پشتگیری لە Microsoft Copilot Plus دەکات. 8 ناووکی هەیە و خێرایی دەگاتە 3 گێگاهێرتز و لەسەر بنچینەی 4 نانۆمەتری درووست کراوە.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.