ئۆنەر 23, تشرینی دووەم 2023

زنجیرە مۆبایلی Honor 100 نمایش کرا

لە کۆتاییدا زنجیرەی ئۆنەر 100 نمایش کرا، کە لە دوو مۆبایل پێکدێت، جۆری ئاسایی، کە چیپسێتی Snapdragon 7 Gen 3 لەسەر جێگیر کراوە، هەروەها جۆری پرۆ کە چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 2 لەسەر جێگیر کراوە.

Honor 100

مۆبایلەکە ڕوونماکەی لە جۆری OLED و ڕوونی 1200 پیکسڵە و قەبارەی 6.7 ئینجە. کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپیکسڵە لە بە هەستەوەری Sony IMX906 و پشتگیری لە دژە لەرزین (OIS) دەکات، کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 12 مێگاپیکسڵ و 50 مێگاپیکسڵیش بۆ کامێرای سێڵفی.

پاتری مۆبایلەکە قەبارەی 5,000 مللی ئەمپێێر /. کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 100 وات. نرخی مۆبایلەکە بۆ ڕامی 12 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت بریتییە لە 350 دۆلار.

Honor 100 Pro

ڕوونماکەی لە جۆری OLED و قەبارەی 6.78 ئینجە. بەچیپسێتی Snapdragon 8 Gen 2 کار دەکات. بەهەمان شێوەی جۆری ئاسایی، کامێرای سەرەکی 50 مێگاپیکسڵە و کامێرای گۆشە فراوانی 12 مێگاپیکسڵە، هەروەها کامێرایەکی دیکەی تێلەفۆتۆی بە ڕوونی 32 مێگاپیکسڵ لە خۆ دەگرێت کە توانای 50 هێندە نزیکردنەوەی دیجیتاڵی هەیە و پشتگیری لە دژە (OIS) دەکات.
قەبارەی پاترییەکەی 5,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 100 واتی بە وایەر و 66 واتی بێ تەل. نرخی بۆ ڕامی 12 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت بریتییە لە 480 دۆلار و نرخی بۆ ڕامی 16 گێگابایت و بیرگەی 1 تێرابایت بریتییە لە 620 دۆلار.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان ئۆنەر Honor
بۆچونی تۆ