ئێکس بۆکس
22, تشرینی یەکەم 2024
هێدسێتە نوێیەکەی Xbox مایکرۆفۆن و پاترییەکەی باشترە
مایکرۆسۆفت هێدسێتێکی نوێی بۆ ئێکس بۆکس نمایش کرد، تایبەتمەندی Dolby Atmos لە خۆ دەگرێت، کە لە ڕابردوودا پێویستی دەکرد تایبەتمەندییەکە بە جیا بە نرخی 15 دۆلار بکڕیت. هەروەها جیاوازییەکی دیکە بریتییە لە باشترکردنی تەمەنی پاترییەکەی، مایکرۆسۆفت ئاماژە بەوە دەکات بەرگەی 20 کاتژمێر لە بەکارهێنان دەگرێت.
مایکرۆفۆنەکانی باشتر کراون و ئێستا تایبەتمەندی Voice Isolation هەیە کە دەنگی کەسەکە لەگەڵ دەنگی ژینگەی دەوروبەری جیا دەکاتەوە، هەروەها بە شێوەیەکی خۆکارانە (ئۆتۆماتیکی) بێ دەنگ دەبێت بۆ ڕێگری کردن لە ژاوە ژاو.
چیپسێتی Qualcomm S5 Gen 2 لە خۆ دەگرێت بۆ کەم کردنەوەی دواکەوتنی دەنگ و پشتگیری لە Bluetooth 5.3 دەکات. ئێستا هێدسێتەکە بەردەستە بۆ کڕین بە نرخی 110 دۆلار.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.